ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٣٢. لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم
لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم
پیاڵەی مەی بە یادی دیدەیی مەستی نیگار ئەگرم
لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەری پەیکەر
لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم
خەیاڵی مەمکەکانی گرد و نەرمت دێتە بیری من
کە وەختێ پڕبەچنگ لیمۆ و بەی و سێو و هەنار ئەگرم
خوڕەی فرمێسک و نەعرە و فوغانی خۆم لەبەر چاوە
کە شەو من گوێ لە دەنگی نەعرەیی هەوری بەهار ئەگرم
وتم چاکت ئەسیری حەڵقەیی ئەو پەرچەمە کردم
وتی شێتی بە تای ئەم زوڵفە من شێری شکار ئەگرم
بە قوللاپی موژە و حەڵقەی کەمەندی زوڵفی چینچینم
ئەگەر بێ ئارەزووم بێ ڕۆستەم و ئەسفەندیار ئەگرم
ئیشارەی کرد برۆی یەعنی کە بۆ قەتڵی دڵی عاشق
لە پشتی چاوی یارۆ جێگەیی سەد زولفەقار ئەگرم

پەراوێز edit