ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٩٢. بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز
بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز
هەتا دەمرم لە خەت ناکەم تەجاوەز
کوهەن ناکەم قوماشی عیشقی جانان
هەتا قابیز نەیێ ڕۆحم نەکا گەز
بەنەوعێ چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ
ڕەگی دڵ با درا وەک ڕوشتەیی قەز
برادەرمادەرە هیندوویی باغت
غولامی چاوی مەستت دوختەری ڕەز
بە شەرعی شافیعی گەر نەهیە کوشتن
لە شەرحی شەرعی دڵبەر دایە جایەز
شەوی فیرقت لەبەر غەم تا سەحەرگاه
لە پەهلووم خارە سالم نەرمیی خەز

پەراوێز edit