ڕەها ناکا دڵم توڕڕەی خەمی یار
سەری نەبڕن هەتا وەک پەرچەمی یار
عەزیزە دڵ، هەتا دەمرم، بەقەد جان
زەمانێ چونکە ئەو بوو مەحرەمی یار
ببووسە ئەی سەبا گەر چوویە مەقسەد
لەباتیی من، بە فرسەت، ناودەمی یار
دڵی تەنگم نەبینێ ڕوویی شادی
ڕەفیقم بێ، ئەگەر غەیرەز غەمی یار
لە بەندا زەربی هەر موو کەوتە سەر دڵ
وەکوو دیرهەم لە توڕڕەی دەرهەمی یار
دەبێتە باغی جەننەت دەفعەیێ بێ
بە کولبەی سالما گەر مەقدەمی یار