ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٨٥. ڕافیزی و شیعەن لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر
ڕافیزی و شیعەن، لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر
موعجیزەی «سیددیق»ە بوڕڕا هەر وەکوو دوڕڕەی عومەر
یا عەلی! خۆ تۆ دەزانی داستانی غار و مار
جوهد و سیدق و پاکییی سیددیقی ئەکبەر سەربەسەر
موجتەهید! تۆ ڕوخسەتی ئیفکی حومەیرا بۆ دەدەی؟
کێ دەکا توهمەت بە زەوجەی سەییدی فخر البشر؟
ڕەنجشی عوسمانە بۆ تۆ ڕەنجشی شێری خودا
تۆ بەیادی باغی جەننەت! مەنزڵت ناری سەقەر
فەرقی «فارووق» و «شیمر» ناکا نەزانی ڕافیزی
حەشری شیمر و ئەو لەگەڵ یەک کا خودایی دادگەر
کەی عەلی ڕوخسەت دەدا کەس بەد بە یارانی بڵێ؟
عالمی ناعالمی شیعەن، حەقیقەت، میسلی کەر
«موستەفا» مەرکەزشناس و «مورتەزا» ڕازی لە یار
شیعە کوا بەهرەی لە ڕەفدا، غەیری عیسیان و زەرەر؟

پەراوێز edit