ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٧٠. بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار
بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار
چلۆن سازش دەکا مارت لەگەڵ نار؟
بە خوێن بێ دڵ، بە گەرمی بێتە سەر جەرگ
ئەگەر بێ تۆ دڵم شاد بێ بە گوڵزار
دەڵێم: وەک قامەت و ڕووتە مەه و سەرو
گەر ئەم ساحیبقەبا بێ، ئەو کولەهدار
ئەگەر شەبها بەبێ تۆ خوابگاهم
پەڕی قوو بێ، لە پەهڵوومایە وەک خار
سەبا سا بێ بەسەر گێسوویی یارا
دەماغم خوشکە بێ بۆی موشکی تاتار
تولووعی کرد کە خورشید ئاینەی گرت
لە سوبحا عەکسی ماهی کرد نموودار
تعالى الله چ سیحرێکی بینا نا
لە نەزمی خاڵ و زوڵف و چاو و ڕوخسار
ڕەشی کرد و بڕی، خەم بوو، موزەییەن
بە غازە و سوورمە و میقراز و پەڕگار
بە سونبولزاری زوڵفا کەوتە ناو باغ
لە شەودا دڵ وەکوو شەبگەردی هوشیار
چنیی، گرتی، گەزی، بۆی کرد و لای دا:
بەنەفشە و سونبول و سیب و گوڵ و نار
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم
نە مانیع بوو نە حاجیب بوو نە ئەغیار
بە ڕووما وا لە ئەبرۆ تیغی کێشا
وەکوو سەیفی عەلی بۆ سەففی کوفار
نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش
ئیلاهی! کەس نەبێ وەک من گرفتار
دەکێشێ خوێنی سالم حەرفی ئیسمت
وەکوو مەنسوور ئەگەر ببرێتە سەر دار

پەراوێز edit