ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٤٤. ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب
ڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب
چونکە نەزدیکە بە دائیم لە گوڵی ڕوویی حەبیب
بە دوعا نابێ ڕەوا حاجەتی ئەربابی نیاز
ڕوویی دڵ تا نەکەنە قیبلەیی ئەبروویی حەبیب
دیدە شیرینە کە پڕ بێ لە سروشکی شۆرم
چونکە تێیدایە لە عەکسا قەدی دڵجوویی حەبیب
لە تەوافی حەرەمی کەعبەیی ڕوو حەلقەزەنن
وەکوو حوججاجی حەبەش سیلسلەیی موویی حەبیب
گەرچی خۆی جازیبە هەنگامی تەوەججوه دڵی شێخ
وەکوو من جەزبە لە ڕووی دیدەیی جادوویی حەبیب
بێ، بەسەر قیبلەیی دڵما وەرە ئەی بادی سەبا!
بە دەمێ تازە کە ڕۆحم لە فەزای بوویی حەبیب
ئاگری جەوری لە خەرمانی وجوودم بەر بوو
قوڕ بەسەر سالمی بێچارە لەدەس خوویی حەبیب

پەراوێز edit