ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٣٨. گەر بە بۆ نیسبەتی توڕڕەت بدەمە موشکی خەتا
گەر بە بۆ نیسبەتی توڕڕەت بدەمە موشکی خەتا
بۆ خەتا فەخرە بەسا بۆ منە بەس خەبت و خەتا
شێوەیی ئەبرۆیی تاقت هەمەجا دێتە نەزەر
دەگەڕێ دڵ بە تەرەف تۆوە وەکوو قیبلەنوما
کەی بە چەنگاڵی هەڵۆی غەم دەکەوێ تایری دڵ
تا لە زاغی خەمی زوڵفت هەیەتی زیللی هوما
ئەبەدەن ڕەنگی عەدەم نایەتە ڕووی کوشتەیی عیشق
بە دەمی تیغی ستەمدا دەڕژێ ئاوی بەقا
لە دو لا زولفی بەڵاجۆ کە بە لا دەنوێنێ
نەفی مانەندی لەتیفیی ڕوخی جانانە دەکا
کەی لەبەر توڕڕە دەگا دەستی خەیاڵم بە ڕوخت
تۆ نەبی کێیە بکا دەستەیی سونبول بە قەڵا
مورغی پڕ وەحشەتی دڵ ئەو شەوە ئەمنییەتی بێ
لە ڕوخ و توڕڕەیی تۆ دەردەکەوێ دام و چرا
نەقدی جان و دڵ و دین پێشکەشی یەک نیگەهت
گەر قوبووڵ کەی لە منی سووختەدڵ ڕۆیی نەما
وەرە سا پەنجە لە خوێنی دڵی سالم بگرە
سەبتە ئەم ڕەنگە بەدایم نییە وەک ڕەنگی حەنا

پەراوێز edit