ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٣. ئەگەر ئوممێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا
ئەگەر ئوممێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا
بە خال هندوش بخشم سمرقند و بخارا را
لە بن خاری موغەیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم
کنار ئاب رکن ئاباد و گلگشت مصلّا را
لە عەزمم لا نەدا فەوتام، بە تاڵان چوو سەر و ماڵم
چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را
نەسیحەت بگرە گوێ قوربان لەلایان زۆر بە تەعزیمە
جوانان سعادتمند، پند پیر دانا را
دوسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی سەردت بشنەوم، شادم
جواب تلخ میزیبد لب لعل شکرخا را
ئەگەر حۆری لە کەوسەر شوستوشۆی خۆی دا، بە تۆ نابێ
به ئاب و رنگ و خال و خط، چه حاجت روی زیبا را؟ !
لە ئیدراکی شکەنج و عوقدەیی زوڵفت پەرێشانم
که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را
کە شوعلەی تەلعەتی یووسف تلووعی کرد، بە چی زانیم؟
که عشق از پردەی عصمت برون ئارد زلیخا را
کەلامت «حافزا» دڵسەنجە بۆ سالم وەها چاکە
که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا را

پەراوێز edit