ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٧. لە عەرسەی ئەوجی عیشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا
لە عەرسەی ئەوجی عیشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا
بە بەرقی پەڕتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا
لە ڕۆژی ئیمتحانا دیم بەرابەر ڕۆئیەتی مەعشووق
کەمەربەستەی هونەر هاتن لە تیپی عیشقبازانا
لەیەک لا نالی و مەشوی لەلایێ سالم و کوردی
لە هەنگامەی هونەرگەرمی تکاجۆ بوون لە مەولانا
لە مەیدانی بەلاغەتدا بە سواری مەرکەبی مەزموون
بە کوردی هەر یەکە تازی سوارێ بوون لە بابانا
کە نالی تەوسەنی تەبعی بە تەرزێ گەرمجوستەن بوو
بە چەوگانی خیرەد گۆی دانشی دەرکرد لە مەیدانا
کە ڕەخشی تەبعی ڕامی هاتە سەر میقرازەکی تەعلیم
ڕیکابی پایبووسن سالم و مەشوی لە دەورانا

پەراوێز edit