ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٦٠. هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە
هەر تەرەف شەمعی ڕوخی جانانەیە
گەردی ئەو دڵ دایما پەروانەیە
دەس لە تۆ هەڵناگرم تا نەمکوژن
حەرفی ناسیح سەربەسەر ئەفسانەیە
موو بە موو ئەسبابە بۆ من قەیدی تۆ
سیلسیلە بۆ گەردنی دێوانەیە
سەیدی سەیدم گەرچی سەییادم مودام
ئاهویی نەخچیری تۆ شێرانەیە
بەس موسیبەت وا لەڕێی مورغی دڵا
تا لەناو موو خاڵی ڕووی تۆ دانەیە
هەر بە یادی بۆسە مەستم گاهی قورب
کۆیی ئەو بۆ من دەڵێی مەیخانەیە
مەشقی غیرەت مووجیبی جەوهەر نییە
شوغڵی ژن لەم عەهدەدا مەردانەیە
خاکی کۆی تۆ تا مەقامی سالمە
فی الحقیقه مەنزڵی شاهانەیە

پەراوێز edit