ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٤٦. عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە
عەینی فەووارەیی خوێن دیدەیی بێ خاوی منە
مەنزڵی میحنەتی دنیا دڵی بەدناوی منە
بەرقی عیشق ئافەتە بۆ خەرمەنی ئەربابی هونەر
هەر تەرەف مەددی نەزەر خەرمەنی سووتاوی منە
لە ڕوخت دەرخە چرا، بەڵکە ببینم بەری پێم
خاڵی گۆشەی لەبی تۆ، مەردومەکی چاوی منە
لە بیابانی غەما بەسکی بە تیغت تیشنەم
بەرقی ئاتەشزەنی ئەو لەززەتی بەفراوی منە
شادە سالم کە لە نەشئەی بوتی عەییاری وتی:
با وجوودی هونەری، فەزڵی سەگی ڕاوی منە

پەراوێز edit