ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٣٠. تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە
تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە
شەوقی میهری ڕووت بە ڕەوزەندا کە دێ، جێی ڕەوشەنە
بەسکی تەن پڕ بوو لە زەخمی خوونفشانی تیری تۆ
جوملە ئەندامم لەبەر مەددی نەزەرما گوڵشەنە
خوێنی دڵ دەتکێ لە جێ تیری نیگاهت، گاهی سوڵح
چاوی تۆ، ئەلحەق لە پەردەی دۆستیدا دوشمەنە
کەی بە گەنجی ڕوومەتت دەستی خەیاڵی دڵ دەگا؟ !
پاسەبانی ماری زوڵفت تا موحیتی گەردەنە
چونکە پڕ پەیکانی تیری غەمزە بوو ڕووسەختە دڵ
ڕووی کەمان وەرگێڕە بۆ دیدەم کە ئەو ڕووبینتەنە
دەفعەیێ ئەی کاشکی دەمدا لەسەر سینەی ڕەقیب
تیری ئاهی دڵ کە هەر وەک خەنجەری ذی الجوشنە
کەی تەماشای ئاینەی مەتڵەب دەکەم سالم بە خەو؟
دیدەیی تاریکی پڕئەشکم لەگەڵ خەو دوشمەنە

پەراوێز edit