ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٢٢. ئۆف خودا ئەم جەژنە بۆ حاڵی غەریبان ماتەمە
ئۆف خودا ئەم جەژنە بۆ حاڵی غەریبان ماتەمە
با وجوودی زەوقی مەردوم خاتری من پڕغەمە
ڕەسمی عیدم سیبی غەبغەب بوو لە جەژنی پارساڵ
حەسرەتا لەم جەژنەدا عیدانە و عیدیم هەمە
جەژنی ئەمڕۆ فەسڵی سەحرا و زەوقە یاران ئەی عەجەب
دڵ لە سەحرای سینەما مەشغووڵی شین و ماتەمە
گەر مەلالی حەسرەتی ئەم جەژنە زاهیر کەم لە دڵ
ساحەتی غەبڕایی دەوران بۆ مەلالی من کەمە
دڵ لە گەم مەزبووحوار و دیدە جەشنئارایی ڕوو
ئارێ ئارێ جەژن و قوربانی لە هەر سوو باهەمە
سوبحی عیدی مەردومە فەسڵی نەهار و شەهد و سوور
سالم ئێستە من حەقیقەت سوبحی فەقر و فاقەمە

پەراوێز edit