هەتا کەی ئەی فەلەک بۆ بەختی من جەور و تەزەللوم بێ
وە چاکە چەند ڕۆژێ نەوبەتی لوتف و تەرەححوم بێ
لە قەهرت مودەتێکە زەهرنۆشی جامی بەدبەختیم
لە خوانی نیعمەتم با هەفتەیێ باری تەنەععوم بێ
چلۆن دڵ دێنێ ئەی یاران دەخیل سوحبەت لەگەڵ دوشمن
گرانە ئیستیخوانی لێی گەڕێن تو خوا بڵا گوم بێ
بە ئوممێدی خودا واجیب دەبێ قەتڵی ڕەقیب شەرعەن
لە بەزمی دڵبەرا گەر بۆ زوبانم ڕێی تەکەللوم بێ
قەدیم جانبازی ڕێی عیشقم لەمەو لا تازە لا نادەم
ئەگەر لوتفت موجەددەد بێ وەگەر قەهرت تەقەددوم بێ
تەسەلسول تەعزییەی دونیا ئەبەد پایانی قەت نابێ
بەجێیە خەرقەیی سالم مودام ئالوودەیی خوم بێ