ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٠. شەتی ئەشکم دەبێ هەر بێ بە ڕووما
شەتی ئەشکم دەبێ هەر بێ بە ڕووما
هەتا بێ بەحری (ئاقدانیز) بە (ڕووم)ا
دەزانی چۆنە ئەحواڵم لە هیجرت
وەکوو تیشنەم لەناو بەحری زەقووما
لە پیریشا عەرووسی یادی وەسڵت
بروون نایێ لە خانەی ئارەزووما
دەمی وەسفی دەمی تیغت دەلەرزێ
ڕەگی گەردن بەسەر تەختەی گەلووما
بە سیحری غەمزە مەغڵووبم ئەگەرچی
ئەرەستوو بم لە ئیدراکی علووما
لە کوورەی دڵ بروون دێ ئاهی سەردم
عەجەب یەخ بێ لەناو چاهی سمووما
تەجاوز کەی دەکا سالم لە ئەمرت
کەسێ نەیدیوە ڕووسەختی لە مووما

پەراوێز edit