لەبەر پەیکانی تیری ئاهی من مۆمە حەجەر ئەمشەو
درێغا گەر نەکا دڵبەر لە ناڵینم حەزەر ئەمشەو
لە وەسڵا چونکە پەروەردەم بە بۆسەی لێوی شیرینت
دەدا هیجرت لە ڕیشەی دڵ دەمادەم نیشتەر ئەمشەو
بە ئاهیستە لەبم گەر بێتە سەر ڕووی نازکت یەکدەم
لە جێی بۆسەم دەبینن موعجیزەی شَق القَمَر ئەمشەو
لە نێشی ئەژدەهای زوڵفت وەها کەوتوومە ڕووی بالین
بەجوز موهرەی لەبت ناکا عیلاجی من بەشەر ئەمشەو
مەهی پەردەنشین سالم لە پەردە هاتە دەر بێ شک
خەجاڵەت دەیگرێ گەر مەه لە پەردە بێتە دەر ئەمشەو