ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٥٩. لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو
لێوی تۆ ئەو وەختە سەر ساغەر دەچوو
لێوی ساغەر خۆزگە لێوی من دەبوو
نابڕێ ئاوی حەیاتیش تیشنەگیم
ئاوی تیغی تۆ مەگەر تەڕ کا گەڵوو
چاوت ئاخر بۆ بە خوێنم تینووە؟
قەت لە هیچ جێ نەبوە ئاهووی شێرخوو
زوڵفی وەک جەوشەنلەبەر کێ دیویەتی؟
غەیری دڵبەر کەس زرێ ناکا لە موو
دڵ نەپەرژا تیری نازت بۆسە دا
وەک لە ئاوی دەی بە پەڕڕان دەردەچوو
سالمی بۆ دڵ لە زوڵفا زەحمەتە:
جوملە ئەعزا زەخم و مەنزڵ موشکبوو

پەراوێز edit