ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١١٨. لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
لەلای یارانی ساحیبدڵ سەرەفگەندە و خەجاڵەت بم
قیامەت قامەتم ڕۆژی قیامەت دەرکەوێ هەر سوو
نەکەم گەر سوجدە بۆ میحرابی ئەبرۆی ئەو بە لەعنەت بم
شنۆی ئوردیبەهەشتی وەسڵی یار ئەر بێ بەسەر مندا
لە لام قەندیل و لاجانە بە هاوین گەر لە مەسقەت بم
غەمم دەریا، دڵم زەورەق، منم تاجر، وەسڵ بەندەر
دەبێ یا تەرکی بەندەر کەم وەیا نەزدیکی ئافەت بم
لە وەختی پاسەبانیتا من و نامەحرەمی دوورین
لە خەودا بووسە نەزدیکە ئەگەر جۆیایی فورسەت بم
لە کوشتنما ئەگەر ڕەحمت نەبێ مایەی تەرەححومتە
لە سایەی زەخمی تیغت بێڵە با ئەهلی شەهادەت بم
کە تیری غەمزە دڵ کون کا دووسەف تێکەڵ دەبن موژگان
لە من قاتیل دەبێ ون بێ ئەگەر ساحیب کەرامەت بم
تەمەننای مەرحەمەت سالم لە دڵبەر قەت نەکەی ئامان
لەگەڵ من ئیلتیفاتی با نەبێ نەک فێری عادەت بم

پەراوێز edit