ئاشتی تۆ، تۆری من، بۆ بێ سەباتی هەر دوو یەک
گەییوەتە حەددی یەقین، ئەم دو یەقینەن هەر دوو شەک
ئاخر ئەم دنیایە ئەمری دێتە سەر: ئاخر ببە
یەعنی بەس ئەی فاحیشە عالەم بە قڕ دە یەک بە یەک
ناوی ئەو لێوە بەرن، دەم هەڵدەپچڕن بۆ دوعا
وا لە بەر چاوی برینی دڵ هەیە حەققی نمەک
ئەو سەگانەن سپڵە، سەبب و ڕەفزی زاتی وا دەکەن
هیممەتی ئەو بەعدی ڕیحلەت نەبووە و ئەم دینە حەک
وەرعی فارووقی تەماشا کەن، وتی: ناکا قبووڵ
غیرەتم ژاکاوی ئەو گوڵباغە بۆ باغی فەدەک
سەر ئەوان و سەر هەموو یارانی پێغەمبەر، خودا
داڕژێ ڕەحمەت هەموو دەم پڕ زەمین و پڕ فەلەک!
بەڵکە سەرڕێژێکی بێ بۆ ئێمە: چاوەڕوانەکان
کۆمەڵی جینن و جەماعەی ئینس و ئەفواجی مەلەک
هەر دەبێ سەرڕێژێ بێ، وادەی غیزا، خواجەی کەریم
کردی یادی بەندەگانی خۆ بە بە یەک دوو لوقمەیەک
وادەیێکت دا بە مەحوی: دێمە سەیری کوشتنت
وەختی هات ئەو خێرە، سا مەبیە لە بەدگۆ حەرفی پەک