ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٩١. کە لێوی خوێنمی نۆشی
کە لێوی خوێنمی نۆشی، شەوی خەت گرتی دەوری ئەو
بە قوربانی خوێنێکم کە وا ڕۆیی بە سەریا شەو
لە ئەشک و ئاهما جۆش و خرۆشی حەولی تەئسیرە
دەزانن ڕێیەکی دوورە لە پێش. ئەڵبەت دەکەن سەرڕەو
بڵا ڕۆحت موقەددەس بێ، ئەم و ئەو کردنت بەس بێ
هەتا ئاخر هەناسە ئەو بناسە، هەر بنازە بەو
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی وەها وادەی تەماشادا:
دەبێ ڕۆژێ ببینی من کە تۆ ڕێ خەیتە دەشتی خەو
لە ناڵینی منی ئیفتادە زاهید بۆ ڕقی هەستا؟
حوزووری ئاه ئاهی بوو بە غەیبەت ئەو دەکا عەوعەو
خودا بیدا ئەدەب حرزُ الأمانێکە عەتییەی ڕەب
چ بوو جەرگی بڕی غەیری ئەمەی نامەی دڕی خوسرەو!
وتی: من بێم و مەحوی وا بمێنێ، ناکرێ، نابێ
هەتاو و سێبەرین ئێمە، دەبێ یا من ببم یا ئەو!

پەراوێز edit