ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٧٥. تەرەب کەن شوکر
تەرەب کەن، شوکر زۆری هێناوە غەم
توقّع زوالاً اذا قیل تمّ
بەس ئەمرۆ بڵێ من سبەی وا دەکەم
هەموو «وا دەکەم»تە سبەی وا نَدَم
زمانت کە ببڕی قسەت دێ بە کار
قەڵەم دادەدەم، پەندی خۆ دادەدەم
بە بێ جێ کەسێ بێ بکا غەیبەتم،
سەگی هارە، دێ دەمگەزێ پڕ بە دەم
لە جێ مانەوە ترش و تاڵت دەکا
ترێ بوو بە سرکە، عەسەل بوو بە سەم
زەعیفی منی کردە پووش، ئێستەکەش
لە من هەر دەکەن ئەم غەزالانە ڕەم
لە کۆیا منی گرتە بەر تیری تەعن
ڕەقیب ئیشیە قەتڵی سەیدی حەرەم
لە شێوەت پەشێوانی فورس و عەرەب
لە لەهجەت خورۆشانی ڕۆم و عەجەم
کە لەو بەردەرە بووم بە قاپی نشین
منم مەحویا واریسی تەختی جەم

پەراوێز edit