ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٥٤. بەس بکە ئەی ئەشکی خوێنینم
بەس بکە، ئەی ئەشکی خوێنینم، بە غەممازی تەلاش
ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردووتە فاش
ڕوومەتی ئازاری گەییێ من کە ڕوانیمێ، وتی:
من قسەم گەر دڵخەراشە، تۆ نیگاهت جان خەراش
شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب بکەیی
ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش
دڵ بژێوی هەر بە دەرد و داغە، تەزییدی دەوێ
قەت مەکە مەنعی، دوعاگۆ سەعیە بۆ ضمی مەعاش
سینە سەد لەت بوو، سەرم سەد داغی سەودا پێوە، چووم
عەرزی حاڵم کەم، بە ئیستیهزاوە دەیوت: چاک و باش
سەنگسارە زاهیری عاشق، دەروونی لالەزار
سوورەتی مەعشووقە گوڵزارە، جیبیللەت بەرد و تاش
دەرکی سەعبە، دەم مەدە مەحوی، لە ئەسراری دەمی
چونکە بۆ لاشیءە، هەر سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش

پەراوێز edit