زەمزەم چییە، بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس
پابوونەوە لە شەئنی نییە تینەتی خەبیس
ئەهوالی ڕۆژی فیرقەت و ئەحواڵی عاشقان
لەو ڕۆژەدا موتابیقیە هل أتى حدیث
عەهد و وەفا نەماوە کە جەور و جەفایە باو
لەم عەسر و ئەهلە شەکوە ئەبەر تۆیە یا موغیس
دڵ لەت دەبێ کە هەر دوو جگەرگۆشەی ئادەمن
قابیلە ئەشقیایە، ابُو الانبیایە شیس
مەحوی بە لوتفی تۆیە پەناهی لە قەهری تۆ
یا غوثُ یا غیاث بکم منکم استعیتُ