میللەتی بێ کتێب و بێ نووسین
غەیری کوردان نییە لە ڕوویی زەمین
سێ قەبیلە حەقیر و بێ ڕوومەتن
کورد و دۆم و یەهوودی گومڕاهن
دۆم و جوو چاکە ئیتتیفاقی هەیە
کوردە بێ غیرەتی و نیفاقی هەیە
جینگەنەی ئێرە با وجوودی کەرن
هەروەکوو دۆمی ئێمە دەربەدەرن
لێوە عاقڵترن بە سەد مەنسەب
کوڕی خۆیان دەنێرنە مەکتەب
ئێستەکێ ئامیرانی کوردستان
هەر لە بۆتانەوە هەتا بابان
لەم هەتیوانی مەکتەبەن یەکسەر
کوردەکان بار دەکەن وەکوو ماکەر
وا دیارە هەتا کوو دنیا بێ
کوردەکان حاڵیان دەبێ وا بێ
جوو چ قەدری هەیە لەنێو کوردان
غەیری لێدان و جوێن و تێهەڵدان
حاڵەتی ژێرەدەستی هەر وایە
نۆکەری کاری چاکی بۆ نایە