ئاڵەکۆک

حەریق add_a_photo
حەریق غەزەل
٤. فەڕشی غەزەل
ئەی دڵ وەرە شادی کە لەبۆ بەزمی ویسالت
وا دیومەتەوە دڵبەرەکەی تازەنیهالت
موددێکە کە ئەی بولبولی گۆشەی قەفەسی غەم
فەسڵت بووە لەم گوڵبەدەمەی نەوخەت و خاڵت
خامۆش و نمەدپۆش و موجەڕڕەد لە عەلایق
نەمبیستووە ئاوازی دەمی تفڵی مەقالت
سا، هەڵسە لە شوکرانەیی ئەم موژدەیە ئەی دڵ
ئامادە کە ئەسبابی تەڕەب ویسعەتی حاڵت
فەڕشی غەزەلت ڕاخە لەنێو حوجرەیی دڵدا
فخر العلما بێنەرە دیوانی خەیاڵت
بۆ پێشکەشی ڕێی عەد بکە ئەوسافی جەمیلی
خەرجی کە لەڕێی دەعوەتی ئەودا سەروماڵت
حەددم چییە عەددی بکەم ئەوسافی جەمیلی
مردووت مرێ کرمانجی لەبۆ عەقڵ و کەماڵت
زاتێکە موبەڕڕایە لە ئەنواعی نەقایس
ئیتر چ دەڵێی دەرحەقی، مەفقوودە مەجالت
پێی بێژە لەبۆ شەوکەتی تۆ فەخری زەمانە
پابووستە ئەرز و فەلەکیش چەتری جەلالت
شایستەیی شانت کە رئیس العلمایە
ڕێم ناکەوێ حەددم نییە تەعدادی خیسالت
تا ڕۆژی قییامەت لە جەلالا بی، جەلالی
نەیبینێ ئیلاهی چ بەشەر ڕۆژی زەوالت
پەروازی نییە بولبولی دڵ بۆ تەڕەفی گوڵ
تا دیویەتی پەروانە سیفەت شەمعی جەماڵت
مەقبووڵە لەلای فەخری زەمان شێعری حەریقی
چت پێ هەیە ئەی موددەعی بێ بیکە سوئالت

پەراوێز edit