ئاڵەکۆک

حەفید add_a_photo
حەفید شیعرەکانی شێخ مەحموود
٦. فەرهادی قەومی کوردم و فەریادی کورد ئەکەم
فەرهادی قەومی کوردم و فەریادی کورد ئەکەم
دوژمن بە کوتکی کاوە وەکوو شووشە ورد ئەکەم
بۆ بێستوونی مانیعی ئامالی کوردەکان
وەک کۆهکەن بە عەزمی مەتین دەستوبرد ئەکەم
یا کەشتی کورد ئەبەمە ساحیلی نەجات
یا ڕۆحی خۆم و ئالی پەیەمبەر بە پرد ئەکەم
مەحموودی فیکرەتم ئەخەمە دووی ئەیازی کورد
یا کەسبی وەسڵی میللییەت و نەیلی کورد ئەکەم
من کوردم و بە کوردی ئەڵێم و بڕایەوە
زیللەت نەما سەعادەتی کوردان گەڕایەوە

پەراوێز edit