عادیل بە عەدالەت لە سپی لادە بەشی کە
با سوور نەبێ ئەمجارە لەنێو تاسی ڕەشی کە
چاو مەستە لە شەو، هەستە لە سەر کایەن و ئاخوڕ
چاک لێخوڕە زوو تێخوڕە خومخانەی ڕەشی کە
بێ قووەتی ئێستاکە ئەزانم وەکوو گای پیر
ناتوانی لە سەر کلکی، ئەگەر مەردی کشی کە