ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع زایەڵەی زرێبار
٤. قانع و پینەچی
وەسا ئەحمەدی خەیات گێڕایەوە و فەرمووی:

کەوشەکانی دڕابوون، چوو بۆ لای پینەچی بۆی پینە بکا.
پینەچییەکە وتی:
مامۆستا ببوورە بەخوا پینەم نییە بیدەم لە پێڵاوەکانت، با انشالله بنێرم پینەم بۆ بێنن، جا بەسەر چاو بۆت پینە ئەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستاش فەرمووی:
کاکە من پینەم پێیە.
تۆشەبەرەکەی کردەوە و دوو سێ کولێرەی گاڵی زۆر ڕەقی تێدا بوون، وتی:
ئەم کولێرانە بکە بە پینەی کەوشەکانم، ئەها چەندە مەحکەمن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پینەچی وتی:
جا مامۆستا ئەمە نانە و چۆن دەبێ بە پینە؟؟؟
مامۆستا وتی:
کاکە حەقت نەبێ، چونکە خوا ئەم کولێرە ڕەقانەی کردووە بە خواردنی من، منیش دەیانکەم بە پینەی کەوشی دڕاوم.
نووسین: موحەممەد فەتحی
@mamosta_qani

پەراوێز edit