سەرم ناوێ کە فیزی بەگلەری و سەرداری بنوێنێ
دەمم ناوێ کە تیکەی زلزلی تەنهایی بگلێنێ
دە ڕەبی کەڕ ببێ گوێیێ نەبیسێ شینی هاوخوێنی!
خوا، ئەو چاوە هەر کوێر بێ کە چاو بۆ خەڵقی هەڵبێنێ
لچێ خوێنی فەقیری پێ مژن، یاڕەبی دابڕزێ
زمانێ بەد بڵێ، هێندە بماسێ خێوی خنکێنێ!
دە بەسراوی کەلەبچەی دەستی زاڵم بۆ نەبێ دەستێ
کە ئەو دەستە بەشی بێ دەستەڵاتێ بگرێ، بڕفێنێ؟ !
لە کۆتی حاکما ڕەبی، بمێنێ تا دوا عومری
قولوقاچێ کە بۆ هاواری خەڵقی سستی بنوێنێ
وەرە بنواڕە، کاکم لافی خەمخۆری منی لێدا
کەچی بۆ تاکە یەک ئانە سەری سەد وەک من ئەشکێنێ
نەبوو دەستێ لە کوردستانەدا بێ پارەوو ئوممێد
کە پشتێ بێ سەر و پێیێ بە دڵسۆزانە بخورێنێ
نیزامی عالەمی هێندە بەلاری دێتە بەر چاوم
ئەگەر سەد جارە پینەی کەن، ئەپچڕێ و تازە نامێنێ
مەگەر دەستی تەبیعەت وەرگەڕێ و بیخاتە سەر بارێ
کە ڕیشەی ئەهلی ئەم عەسرە بە دەستی جەور دەربێنێ
لە پاشان دایکی ئەم خاکە، کوڕێکی تازە پەیدا کا
ئەویش تێکۆشێ وەک "قانع" براکانی بلاوێنێ