سەد شوکور وا من نەمردم، تا کە دیم ئاڵای کورد
کەوتە بەر چاووم بەبەرزی، سوورەت و سیمای کورد
بازبوو، دوورابوو دیدەی نەرگسی شەهلای کورد
مژدەبێ ئەمڕۆ کە بەربوو، چاوی پڕ بینای کوردد
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
چەن زەمانێکە ئەسیر و ژێر چەپۆکەی عالەمن
سەرکز و بێ قیمەتی بەرچاوی زادەی ئادەمن
دیلی زیندانی نەزانین، مەستی بادەی ماتەمن
بانگ کەنە یەکتر هەمووتان، چونکە ئەمڕۆ بێ خەمن
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
بانگ کەنە ئەڕواحی پاکی ئەردەڵانی نەڕەشێر
یا بڵێن کاوە لە کوێی؟ ڕۆژی هەزار یادت بەخێر
بێننە بەر چاوی خۆتان، هەڵمەتی زەندی دلێر
هەر بڵێن ئەم شیعرە ئەهلی کۆهسار و گەرمەسێر
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
قەت لەبیرت نەچێ کوردە، زڕەی زنجیری پێت
تۆ تەماشاکە، لەدەس بێگانەگان چی هاتە ڕێت
کوانێ بابی گۆڕ غەریب و؟ مامەکەی بێ شوێن و جێت؟
کوردە چۆن تۆ دڵ برینی، شل کەبۆ ئەم شیعرە گوێت
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
نەوبەتە، باراشت لێکە، ئاشی گێتی کەوتە گەڕ
شێر نەترساوە لەبەزم و شۆڕشی مەیدانی شەڕ
گوێ نەدەی هەرگیز بەهاشەو هوشەیی ئەربابی زەڕ
هەڵگرە ئەم دەستە شیعرەو دابنێ سەد سەوڵی تەڕ
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
سەدشوکور، وا ئەرزڕۆم و، وان و بتلیس و چەچان
دەستی دایە دەستی هەرکی، کوردی زازاوو بەبان
شاری خەرپوت و جەزیرەو مەنتیقەی بەرزانیان
با، بە بەستەو چەپڵە بێژن، دەم بە دەم شام و بەیان
هەر بژی ئاڵای کوردو، پێشەوای زانای کورد
خانەقین مژدەی ئەدا، ئەمڕۆ بە دیاربەکرو هەرات
پێچەوانەی دەوری پێشوو، ڕۆژ لە شیمالۆ هەڵات
سەیری تیشکی کە! چلۆن ڕووناکی خستە سەر وڵات؟
ئەم وتارە بیری دڵ بێ، چاکە بۆ ڕێگەی نەجات
هەر بژی ئاڵای کوردو پێشەوای زانای کورد

* لەکاتێکدا کەلە کۆماری مەهاباد بووە ئەم شیعرەی داناوە.