ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع باخچەی کوردستان
٢٤. لەمەولا چی بکەم
منم کەمتر هەژاری خاکی کوردان
ئەنووسم کۆمەڵی ویژدان و ئیرفان
وەرن! کوردینە گوە بگرن لە قەولم
کتێبی تر ئەڵێم، وەک باخ و بێستان١١.٨
لە وەعز و مەوعیزە و ئەشعاری میلی
لە تەعریفی وڵات و ئاو و کوێستان
لە فەزڵی گەورەیی و ڕەسمی بچووکی
لە تەعلیمی مناڵ و ئەهلی ئیرفان
لە چاکی ئیتیفاق و کۆمەکی یەک
لە هاڵگرتن چەک و وێستانی مەیدان
لە باسی کاسبی و تەعلیمی نووسین
لە ناسینی نژادی داک و بابان
لە کۆشش کردنی، ئەفکاری میلەت
لە ئەوزاعی مەلایی و باسی شێخان
منم قانع بە تەنیا و بە بێ کەس
خوا هەڵسن لە خەو لاوانی: نیشتمان

پەراوێز edit