ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع باخچەی کوردستان
١٤. گەرد و خۆڵ
دەخیلە ساقیا هەستە، بە چوستی بێرە گەرد و خول
دەمێ با چا لە دەمدا بێ، دەمێ قاوە دەمێکیش مول
لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد
لە دڵما شۆڕش ئەنگێزە، بناغەی حاکمی بابل
لە بیرم دێ ئەیا واعیز نعم بووی ڕۆژی ئیستیفهام
منم قالوا بلی وێرد و کە چی تۆ پێم ئەڵێی باتل
من و تۆ پێکۆ وەستا بووین لە شارستانی ئەرواحا
لە پێش چاوم وەکوو دوێنێ بێ وایە مەسئەلەی قابل
لە پشتی باوە ئادەمدا تەکانم دا لە بۆ سەبقەت
موقەددەر باڵی توند بەستم وتی: قف ایّها العاجل
بنۆشە جامی مەی کوردە، بە یادی تەختەکەی جەمشید
لە ئەیووبیش بە ئاگا بە هەتاکوو پێت نەڵێن غافل
من یار و دڵ و سەبر و نیشات و قانعی بەدبەخت
هەموو زددین بە یەک وەک شێخ و بەخشش، عالم و جاهل

پەراوێز edit