ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع باخچەی کوردستان
١١. تێهەڵکێش لەگەل شیعری حافزی شیرازی
کاکی چاچی بە یادی چاوی نیگار
یک دو ساغر شراب ناب بیار
چاوی وەک ڕۆژ و ئەبروانی هیلال
در میان مه ئافتاب بیار
شۆڕشی دڵ لە کەللەما جەم بوو
نغمهٔ بربط و رباب بیار
ئاوێ بێنە کە دڵ بسووتێنێ
یعنی این ئاتش چو ئاب بیار
چونکە گوڵ داعمەی لە بولبول دا
بادهٔ ناب چون گلاب بیار
شۆڕشی وشکی زاهیدی لابەن
قُل قُل شیشهٔ شراب بیار
خێر و شەڕ هەر چ هەس، بە دەس فەردە
گر خطا هست و گر صواب بیار
من کە هات شێت و سەرکەش و ڕەندم
تا به کلی شوم خراب بیار
مژدەیی وەسڵی یار بە قانع دەن
گر گناه هست و گر صواب بیار

پەراوێز edit