وێنەکەم هەڵبگرە کوردە، با ببێ بۆ یادگار
با بمێنێ یادگارم، پاشی خۆم بۆ رۆژگار
کوردە ئەم سەرمە سەرێکە، پڕ لە سەودای نیشتمان
چاوەکانم بۆ کزیی کوردانە ئەشکی دێتەخوار
ئەم دەمەم هەر ئەو دەمەس، هاواری هۆزم پێ ئەکرد
گوێم هەر ئەو دوو گوێیەیە ئەیبیست سەدای گریان و زار
دەستەکانم هەر بە ئاهـ و ناڵەوە ئەمدان لە یەک
گەهـ لە تەپڵی سەرمەدان و گاهێ سینەی پڕ جەخار
پەنجەکەم ئەو پەنجەیە کاتێ کە پێنووسی ئەگرت
شیعری کوردی پێ ئەنووسی، هەر لە یەک هەتا هەزار
دڵ هەر ئەو دەنکاڵە گوشتەس دایمە پڕ بوو لە زووخ
جەرگەکەم چەشنی کەبابە بۆ کزیی کوردی هەژار
لاقەکانم هەڵگری لاشەی زبوون و پڕ خەمم
یا بە شوێن نانا ئەڕۆیین یا لە دەست دوژمن فیرار
"قانعا" ئەم دەردیسەریە هەر بە تەنیا تۆ نەبووی
ئیشی هەروا داخ و دەردە چەرخی کۆنی ڕۆژگار