عاشقی دڵ بە خەم! نەکەی هەوا و خەیاڵی خورد و خەو
بادهٔ دلگشا بجو، تازه به تازه، نَو به نَو
کاتێ کە یارت دێتە لات، لە گێژی خەم ئەتدا نەجات
بوسه سِتان به کام از او، تازه به تازه، نو به نو
چیتە لە سیحری ساحیری، یا وشکە زوهدی زاهیدی
باده بخور به یادِ او، تازه به تازه، نو به نو
تۆ هەر دەمێ مەرارەتێ، ئەو هەر شەوێ نەزاکەتێ
نقش و نگار و رنگ و بو، تازه به تازه، نو به نو
قانع ئەگەر موشەڕڕەفی حوزووری یاری خۆت ئەوێ
قصهٔ حافظش بگو، تازه به تازه، نو به نو