ئهی شهمعی درهخشانی شهوانم وهره ساتێ
ڕۆشن بکە ئەم شووشە شەرابەم بە فوڕاتێ
ئەشکەوتی دڵم شێتە لە بۆ شوعلەیێ شەمسا
ڕامی بکە ئەم وەحشە بە پڕشنگی زەکاتێ
ئەفڕێم وەکوو بولبول لە جیهانی شوعەرادا
خنکاوم و ماتم لە سەرا و بەحری جەفادا
شیعری لەف و نەشری ئەرێ قوربان بە چ کەڵکە؟
شاعیر کە خجڵ بار و مەلوولە لە سەنادا
بازاڕی ڕیسالەت کە بە ئیشرابی کەرامەت
ئەنگوشتی نەدامەت دەشکێنێ بە شەهامەت
کەون و عەدەمی من بە فیدا بێ لە بۆ ناوی
ئەو شاهیدە بەرزەم کە ( كفى لي بقيامت )
قوربانی نیگاهت بێ دڵم مەشرەبی تەوحید
بمبەخشە کە بەم شیعرە لەڕەم دێم لە بۆ تەحمید
چاوی قەدەحی قابزی ڕۆحەو کە ئەڵێتیش
( من مات من العشق فقد مات شهيد )
بارانی نیگاهی کە بشۆرێ دڵ و سینە
سەد جار هەبوونم بە فیدای شاهی مەدینە
من ڕووتم و وەیلان و مولەببەس لە گوناهم
لوتفێ بکە شاها بە کەڕەم بەندە ببینە
من ماومەتەوە سەرکز و داماو بە نەدامەت
کەی شیعری ئەمن وەسفت ئەکا ئەو بە سەلامەت
هەڵبەستی لەڕم عاجیزە بۆ مەدحی کەماڵی
( نالی) دە بڵێ شیعرێ بە ئەو شەهدی کەلامەت
( ئەستێرە هەموو مەحوە لە نێو نووری قەمەردا
یا شەمسی جەماڵت شەوی گێڕاوە بە فەردا
هەرچەندە کە ئینسانە لە بەر چاوی من و تۆ
مومکین نییە ئەم لوتفە لە ئینسان و بەشەر دا )
ئەم شیعرە مەلوولەش بە حزوورت شەکەرابە
هەم خۆی و مودەڕڕیس بە تەمای عالیجەنابە
زانیوتە کە ئەم دووکەڵە شیعرەم چییە قوربان؟
چون زیهن و دڵم بۆ نەزەرت عەینی کەبابە
ڕۆشن بکە ئەم شووشە شەرابەم بە فوڕاتێ
ئەشکەوتی دڵم شێتە لە بۆ شوعلەیێ شەمسا
ڕامی بکە ئەم وەحشە بە پڕشنگی زەکاتێ
ئەفڕێم وەکوو بولبول لە جیهانی شوعەرادا
خنکاوم و ماتم لە سەرا و بەحری جەفادا
شیعری لەف و نەشری ئەرێ قوربان بە چ کەڵکە؟
شاعیر کە خجڵ بار و مەلوولە لە سەنادا
بازاڕی ڕیسالەت کە بە ئیشرابی کەرامەت
ئەنگوشتی نەدامەت دەشکێنێ بە شەهامەت
کەون و عەدەمی من بە فیدا بێ لە بۆ ناوی
ئەو شاهیدە بەرزەم کە ( كفى لي بقيامت )
قوربانی نیگاهت بێ دڵم مەشرەبی تەوحید
بمبەخشە کە بەم شیعرە لەڕەم دێم لە بۆ تەحمید
چاوی قەدەحی قابزی ڕۆحەو کە ئەڵێتیش
( من مات من العشق فقد مات شهيد )
بارانی نیگاهی کە بشۆرێ دڵ و سینە
سەد جار هەبوونم بە فیدای شاهی مەدینە
من ڕووتم و وەیلان و مولەببەس لە گوناهم
لوتفێ بکە شاها بە کەڕەم بەندە ببینە
من ماومەتەوە سەرکز و داماو بە نەدامەت
کەی شیعری ئەمن وەسفت ئەکا ئەو بە سەلامەت
هەڵبەستی لەڕم عاجیزە بۆ مەدحی کەماڵی
( نالی) دە بڵێ شیعرێ بە ئەو شەهدی کەلامەت
( ئەستێرە هەموو مەحوە لە نێو نووری قەمەردا
یا شەمسی جەماڵت شەوی گێڕاوە بە فەردا
هەرچەندە کە ئینسانە لە بەر چاوی من و تۆ
مومکین نییە ئەم لوتفە لە ئینسان و بەشەر دا )
ئەم شیعرە مەلوولەش بە حزوورت شەکەرابە
هەم خۆی و مودەڕڕیس بە تەمای عالیجەنابە
زانیوتە کە ئەم دووکەڵە شیعرەم چییە قوربان؟
چون زیهن و دڵم بۆ نەزەرت عەینی کەبابە