ئێوارەیەو شەپۆل شەپۆل ئەسرینەکەم ڕێگا دەگرن
کاروانی خەم لە ناخم دا هێدی هێدی جێگا دەگرن
ئێوارەیەو وردە وردە تەمی غەریبی دامدەگرێ
هەنسک و فرمێسک و گریان ترپەی دڵیشم ڕادەگرێ
ئێوارەیەو زەردی پاییز خونچەی دڵم پەڕپەڕ دەکا
چریکەی بەژانی دڵم گوێی هەورەکانیش کەڕ دەکا
ئێوارەیەو ژانی غوربەت کۆچبەر دەکا دڵی وێڵم
بە ناچاری بە ئێژە دا نیشتیمانم بەجێ دێڵم
ئێوارەیەو پیری دەروون سیگاری خەم بەبا دەکا
بە بۆ سۆو و دووکەڵی ناخی مەیلی سەد ڕەشەبا دەکا
ئێوارەیەو ٤ کۆتری سپی خەیاڵی ئازادی دەکەن
لە ٤ قەفەسی پۆڵایین سەما و خۆشی و شادی دەکەن
ئێوارەیەو کفنی سپیم خوێنی سووری لێ دەچۆڕێ
لە کایەی بزە و ناسۆر دا هەمیشە خەندەم دەدۆڕێ
ئێوارەیەو گورگی برسی پەلاماری گیانم دەدا
برادەری مەسڵەحەت چی هەزار چنگ لە ژیانم دەدا
ئێوارەیەو کوندی دزێو لە ئاسۆی ژیانم دەخوێنی
پێنووسی خوێن لێ چۆڕاوم پەڕی لێنووسم دەدڕێنێ
ئێوارەیەو موکریانم (هەژاری) لێ بزر بووە
هەنگوین و شەکری سەر لێوی تێکەڵ فرمێسک مزر بووە
ئێوارەیەو ڕاوچی (هێمن) دەچێتە هەواری خاڵی
بە سۆزی دەنگەکەی ماملێ دەشێوێ حاڵ و ئەحواڵی
ئێوارەیەو سەد چاوی جوان لە مامە (هێمن) ون دەبێ
لاپەڕەی هۆنراوەکانی دڕ بە دڕ و کوون کوون دەبێ
ئێوارەیەو (مامە قالە) ڕووحی دەخاتە بلوێرێ
لەسەر لووتکەی کێوە ڕەش ڕا بەرەو بۆکان هەڵدەدێرێ
ئێوارەیەو (مامە ناسر) ناچریکێنێ هەڵۆ ئاسا
تەزووی خەیاڵی نێو سنە لێی کز کردووە هەناسە
ئێوارەیەو پیرە هەڵۆ پەنا بۆ ماڵی قەل دەبا
ملکەچی چارەنووس دەبێ و خۆی دەداتە بادی سەبا
ئێوارەیەو ئیتر شەمێ کێکی ژینم نانەخشێنێ
دوای ئێوارە شەوگاری تار سێبەر بەسەر گۆڕم دێنێ