ئاڵەکۆک

نامۆ add_a_photo
نامۆ › شیعرەکان ›
٩. عاشقی کچێک بووم
عاشقی کچێک بووم
مانگ بە ئەستێرە و زەوی بە دار و
پاشا بە شمشێر و خودا بە دونیاوە نایگرنەوە
جوانی ئەو
مەلا بە قورئان، سۆفی بە عیرفان و
دەروێش بە قژییەوە بۆیان باس ناکرێت
شا بە دەسەڵات و دەسەڵاتدار بە هێز و
هێز بە دەروون و دەروون بە خەڵکەوە
بۆیان باس ناکرێت
مۆم بە ئاگر و ئاگر بە شەمچە و
شەمچە بە دارەوە بۆیان ناسووتێ
زاڵم بە ژانەوە، ژان بە مارەوە
ماریش بە زامەوە بۆیان ناسووتێ
نرخی ئەو
دەوڵەمەند بە پارەو، پارە بە لاپەڕە و
لاپەڕە بە مامۆستا و مامۆستا بە قوتابی
بۆیان ناکڕیێت
دەوڵەت بە نەوت و نەوتیش بە ئاو و
ئاو بە هەوا، هەوایش بە ئاسمانەوە
بۆیان ناکڕیێت
شەرەفی ئەو
دیکتاتۆر بە چەک و چەک بە گولەو
گولە بە بارووت و بارووت بە ئاگرەوە
بۆیان نابریێت
میدیا بە حکومەت و حکومەت بە جاش و
جاش بە پارەو، پارەیش بە دەستەوە
بۆیان نابریێت
بڕوای ئەو
کۆمۆنیست بە قسەو، قسە بە زمان و
زمان بە چەوری و چەوری بە گۆشتەوە
بۆیان ناگۆڕیێت
ئێرانی بە فارسی و فارسی لەگەڵ تورکی و
تورکیش لەگەڵ عەرەبی بۆیان ناگۆڕیێت
عەشقی تر وا بوونی نییە، نیمانە
تەنیا یەک دانەیە ئەویش نیشتمانە
نووسین: سەتتار موحەممەد پوور

پەراوێز edit