ئاڵەکۆک

کاکە دیاری add_a_photo
کاکە دیاری هۆنراوەکان
١. من بەبێ تۆ
من بەبێ تۆ گەر سینیش بم
کاڵام نیە،
من بەبێ تۆ وڵاتیش بم
ئاڵام نیە..
باڵندەش بم
باڵم نیە
من بەبێ تۆ داڵی بێ ئەلفی شکاوم
من بەبێ تۆ قەلی بێ خاڵی خنکاوم
من بەبێ تۆ مردووم، هەرچەند وا دیارە کە ماوم
من بەبێ تۆ کاسەی بێ کەڵکی شکاوم
هەڵم ناگرێ هیچ توێنوویەک
وەرم ناگرێ بیانوویەک
جێگام نیە لەهیچ شوێنی
خەمی ئەمڕۆ و خەمی دوێنێ
هەر ئەوەیە لەگەڵ تۆ بم
من لەگەڵ تۆ
لەهەرکوێ بم
بەسفریش بێ، هەشتی زیادە
من لەگەڵ تۆ خەمم نیە
ئەسڵەن نایکەم تامی بادە
لەگەڵ تۆ بم
هەرکاتێ بێ هێشتا زووە
هەڵسین بڕۆین
من لەگەڵ تۆ هەرچۆنێ بم
حاڵم باشە
کەی رەوایە تۆ و بی تۆیی بکەن بەیەک
لەگەڵ تۆ گوڵشەنیش ئەدوێ
بەبێ تۆ خۆ گوڵیش ناڕوێ
نەوەی ئادەم کۆتایی دێ
کوردییش جێناوی نامێنێ
دڵیش مەیلی لەدەست ئەدا
دیاریش هەرچەندە دیار بێ کەس نایبینێ
تیمار نامێنێ بۆ برین
هیوا نامێنێ بۆ ژیان
بەبێ تۆ شیرین پێشگری نا وەرئەگرێت و
ئا'ی ئاوەدانی لا ئەچێ
ژین و ژیان
جوان و جوانی
درەخت و دار
زەوی و ئاسمان
پاکی و رێکی
ئەیسەلمێنن
هەبوونی تۆ
سەوزی ئەکا
هەرچێکی کە وشک بووە
ئەژێتەوە ئەوەی دەمێکە مردووە
نووسین: دیاری کاوێس رەشید

پەراوێز edit