ئاڵەکۆک

ڕاژۆر add_a_photo
ڕاژۆر کورتە شیعرەکان
١. چەند ساڵە؟
ئێستا بەرەو چەند ساڵ ئەچێت
لە بینینی ڕوخساری جوانت بێ بەریم
من کە لە بیرم نەماوە
بەڵام ئەمڕۆ
دوو سەعات پێش لە خۆرئاوا
نەختێک گریام لە خۆڕایی
هەشت ساڵە ڕێک لەم ڕۆژەدا
دەنگێک لە گوێمدا پێم ئەڵێ:
ئاگات لە خۆت بێت،
ماڵئاوا.
٢١ سەرماوەزی ٢٧٢٥
نووسین: ڕاژۆر

پەراوێز edit