سات و کات و ڕۆژ و مانگیان لێم تاڵان کرد
ئەوانەی وا بە هێواشی عەشق و ئەوینیان دەخنکاند
با مەرگیان ئاسایی نەبێت
قەت شەرمیان لە ڕوومەتی داچەکاو خودا نەدەکرد
هێرشیان دەکرد بە سەری
شاری پڕ لە ئازادی و ئاشتی گوڵەبەڕۆژەکان
سەیری هەتیوی و سەرکزی ڕووبارەکانیان نەدەکرد