ئاڵەکۆک

حەمە گەردی add_a_photo
حەمە گەردی شیعرەکان
٣. بەو کەزیەی ئێوە دەیبڕن، دەیکەین بە پەتی سێدارە
بەو کەزیەی ئێوە دەیبڕن، دەیکەین بە پەتی سێدارە
هەمووتان لە دارە دەدەین، ئەوە بەڵێن بێ ئەمجارە
کەزیەی شەڕڤان دەکەین بە پەت، بۆ ملی گشت داگیرکەرێ
ئەو دەستەی بۆ خاک بێتە پێش، دەبێ لە بنەوە ببڕێ
کەزیە دەبڕن؟ وا دەزانن، ئیرادەی شەڕڤان دەکەوێ؟
بێ گوومان بن بەو کەزیانە، عەرشی زوڵمتان هەڵدەتەکێ
نیشانتان دا چەند دەترسێن، لە زوڵف و کەزیەی شەڕڤانان
ئەی بێ‌شەرەف! ئەو کەزیانە، دەبن بە پەت لەسەر ملتان.
ڕێگا نادەین نیشتمانمان، لێ وەرگرن داگیرکەران
بۆ دوژمنی چاوچنۆک، ئێرە دەیکەین بە گۆڕستان
​نیشتمانی مە ئازادە، یەک پارچەیە خاکی کوردان
شاخ و چیا شاهێدمانن، هەزاران دوژمن لێی بەزان
​هەرچی پیلان و تەڵەیە، لەژێر پێمانا دەشکێنم
بە ئاگری کینی دڵمان، عەرشی دوژمن دەلەرزێنین
نووسین: حەمە گەردی

پەراوێز edit