ئاڵەکۆک

حەمە گەردی add_a_photo
حەمە گەردی شیعرەکان
١. ئاخ بۆ شاعیر و هونەر مەند
ئاخ بۆ شاعیر و هونەر مەند،

ئاخر کوردۆ هێشتا زوو بوو تۆیش بەجێت هێشت سلێمانی
چۆن فریشتەی ڕۆحکێشان هات چۆن ڕۆحی تۆی برد چۆن توانی
کوردۆ خۆت فەرموت دڵی من لە ناسکی ناسکترە
هیچ کەس ئێستاکە شك نابەم کوردۆ شار لە غەریب غەریب ترە،
دیسا بەرگی ڕەشم بینی لە شاری سێ کوچکەی بابان
دیسان ماتەم و شینم دی لە شاری هەزار جار وێران
کوردۆ لە کوردستان خۆش بە ئەزانم دڵی شکاندی،
ئەزانم نان و خێزان و دڵدە و خەونی لێ فڕاندی
ئێستا هەموو هەژارەکان بە مەرگی تۆ بریندارن،
ڕەشێکی وام بۆ پۆشیوی،
چی ئازارم هەیە دیارن،
وەك سیمبوڵی لانەوازان
بووی بە خاوەن خانوو پەیام
سیمبوڵەڪەی سلێمانی ڕزگارت بوو لەسەر شەقام

شیعری حەمە گەردی،
ــ ئێمە هی خواین و بۆ لای خوا ئەگەڕێینەوە ــ
نووسین: حەمە گەردی

پەراوێز edit