١
(.......... . )
ئەو ماڵەی تۆ چەندە دوورە
مەگەر فریشتەی نێو خەونەکانم
لەسەر باڵەکانی خۆی هەڵم بگرێ
ئەو شەوەی ئەستێرەکانی عەشق دەرناکەون
هەور لە ئاسمان یاخی دەبێ
کۆشکە شووشەییەکەی دڵی منیش
هەر لەخۆڕا بەبێ مەبەست وردوخاش دەبێ!
٢
(.......... . )
سەردەمانێک
گەردەلوول لوولی دەدام
بەنێو لافاو و تۆفاندا ڕەتدەبووم
بەسەر پشتی شەپۆلەکانی مەرگ بازمدەدا و نەدەکەوتم
لەنێو شەقامەکان و کۆڵانەکانی دۆزەخ
بەدوای تۆدا دەگەڕام و نیگاکانم پڕبوون لە ڕووناکی
ئەو زەمانە عەشق تۆزی مردنی لە ڕوخساری نەنیشتبوو
ژیانیش لەنێو ئاگر پڕ لە جووڵە و نوقمی سەما بوو
٣
(.......... . )
دامپۆشە بە خۆڵەمێشی خەمەکانی خۆت
با خوێنی نێو دەمارەکانی تەنیاییم
هەر گەرم بن
٤
(.......... . )
کەی وەک تریفە لەنێو شەوەکانم دەردەکەویەوە
تا لەگەڵ
هەور و هەتاو و
درەخت و خاک و
تاڤگە و ڕووبار و
گوڵ و پەپوولە و
هەست و خەونەکانیشم بێین بۆ پێشوازیت
٥
(.......... . )
پەردەی سەر پەنجەرەکان لامەدە
کاتژمێرەکەی دەستت بوەستێنە
بێشکەی زەمەن ڕابژەنە
با وەرزەکان و شەوەکانمان تێنەپەڕن
دڵتەنگ مەبە
خەمۆکی خالخالۆکەیەکی گەڕۆکە و
تەنیاییش تاوێرێکە لە تەمتومان
٦
(.......... . )
دەزانم بیری زەردەخەنەی پایز دەکەی
بیری شنەبای بەهارانیش
دڵتەنگ مەبە
ڕەنگە سبەی هەموو ڕۆژەکە باران ببارێ و
خۆریش
هەروەکجاران بەدەوری زەوی بسووڕێتەوە
٧
(.......... . )
لەنێو قەدەری من
شەوەکان درێژترن
لەنێو یادەوەرییەکانی تۆش ڕۆژەکان
وێنە و تابلۆکانی من ڕەش ڕەشن وەک دوکەڵ
وێنەکانی تۆش سپی وەک بەفری چیاکانن هەی بەفرینێ!
٨
(.......... . )
تەنیایی
ئاو خواردنەوەیە لە کانییەکانی مردن
عەشقیش لە ڕووبارەکانی ونبوون
٩
(.......... . )
وا هەست دەکەم سەفەرێکی دوورم لە پێشە
خۆرەتاو ئەسپەکەم بۆ زیندەکات و
شمشێرێک و ئاڵایەکی سپیم دەداتە دەست
کەمانجەژەنێکیش بەدوامەوە
ئاوازی ترپەی دڵی خاک و
نرکە و ناڵە بەسۆیەکانی نیشتیمانم بۆ بژەنێ
چاوەکانت بکەرەوە
پەپوولەی چاوەڕوانی لەبەر دەرگا و
لەباخچەی ماڵەکەت چین چین ڕیزیان بەستووە!
(.......... . )
ئەو ماڵەی تۆ چەندە دوورە
مەگەر فریشتەی نێو خەونەکانم
لەسەر باڵەکانی خۆی هەڵم بگرێ
ئەو شەوەی ئەستێرەکانی عەشق دەرناکەون
هەور لە ئاسمان یاخی دەبێ
کۆشکە شووشەییەکەی دڵی منیش
هەر لەخۆڕا بەبێ مەبەست وردوخاش دەبێ!
٢
(.......... . )
سەردەمانێک
گەردەلوول لوولی دەدام
بەنێو لافاو و تۆفاندا ڕەتدەبووم
بەسەر پشتی شەپۆلەکانی مەرگ بازمدەدا و نەدەکەوتم
لەنێو شەقامەکان و کۆڵانەکانی دۆزەخ
بەدوای تۆدا دەگەڕام و نیگاکانم پڕبوون لە ڕووناکی
ئەو زەمانە عەشق تۆزی مردنی لە ڕوخساری نەنیشتبوو
ژیانیش لەنێو ئاگر پڕ لە جووڵە و نوقمی سەما بوو
٣
(.......... . )
دامپۆشە بە خۆڵەمێشی خەمەکانی خۆت
با خوێنی نێو دەمارەکانی تەنیاییم
هەر گەرم بن
٤
(.......... . )
کەی وەک تریفە لەنێو شەوەکانم دەردەکەویەوە
تا لەگەڵ
هەور و هەتاو و
درەخت و خاک و
تاڤگە و ڕووبار و
گوڵ و پەپوولە و
هەست و خەونەکانیشم بێین بۆ پێشوازیت
٥
(.......... . )
پەردەی سەر پەنجەرەکان لامەدە
کاتژمێرەکەی دەستت بوەستێنە
بێشکەی زەمەن ڕابژەنە
با وەرزەکان و شەوەکانمان تێنەپەڕن
دڵتەنگ مەبە
خەمۆکی خالخالۆکەیەکی گەڕۆکە و
تەنیاییش تاوێرێکە لە تەمتومان
٦
(.......... . )
دەزانم بیری زەردەخەنەی پایز دەکەی
بیری شنەبای بەهارانیش
دڵتەنگ مەبە
ڕەنگە سبەی هەموو ڕۆژەکە باران ببارێ و
خۆریش
هەروەکجاران بەدەوری زەوی بسووڕێتەوە
٧
(.......... . )
لەنێو قەدەری من
شەوەکان درێژترن
لەنێو یادەوەرییەکانی تۆش ڕۆژەکان
وێنە و تابلۆکانی من ڕەش ڕەشن وەک دوکەڵ
وێنەکانی تۆش سپی وەک بەفری چیاکانن هەی بەفرینێ!
٨
(.......... . )
تەنیایی
ئاو خواردنەوەیە لە کانییەکانی مردن
عەشقیش لە ڕووبارەکانی ونبوون
٩
(.......... . )
وا هەست دەکەم سەفەرێکی دوورم لە پێشە
خۆرەتاو ئەسپەکەم بۆ زیندەکات و
شمشێرێک و ئاڵایەکی سپیم دەداتە دەست
کەمانجەژەنێکیش بەدوامەوە
ئاوازی ترپەی دڵی خاک و
نرکە و ناڵە بەسۆیەکانی نیشتیمانم بۆ بژەنێ
چاوەکانت بکەرەوە
پەپوولەی چاوەڕوانی لەبەر دەرگا و
لەباخچەی ماڵەکەت چین چین ڕیزیان بەستووە!