کە تا لای ماڵم دێیت و
زەوی ئەکەیتە پیانۆی تەق
تەقی،
تەقەی پێت،
زاگرۆس
چەن شاخیتر
دەر دێنێت
سیروان چەن ڕووباریتر و
دڵی منیش
چەن دەماریتر؛
پێم سەیر نییە
وەرزی سێهەم
وەرزی یاخی بوونی گەڵاکان بێت!
پێم
سەیر
نییە
گەڵاکان
لەبەر تۆ
پاییزیان
بانگ
کردبێت!
ڕەنگە پاییز
هانای گەڵاکان بێت
ڕەنگە پاییز
بە داوای گەڵاکان بێت...
زەوی ئەکەیتە پیانۆی تەق
تەقی،
تەقەی پێت،
زاگرۆس
چەن شاخیتر
دەر دێنێت
سیروان چەن ڕووباریتر و
دڵی منیش
چەن دەماریتر؛
پێم سەیر نییە
وەرزی سێهەم
وەرزی یاخی بوونی گەڵاکان بێت!
پێم
سەیر
نییە
گەڵاکان
لەبەر تۆ
پاییزیان
بانگ
کردبێت!
ڕەنگە پاییز
هانای گەڵاکان بێت
ڕەنگە پاییز
بە داوای گەڵاکان بێت...