ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٦٤. دڵ گرفتارە خودا چبکەم عیلاجی ناکرێ
دڵ گرفتارە خودا چبکەم عیلاجی ناکرێ
زۆر زویر و عاجزە غەم دەستی لێ هەڵناگرێ
غەم ڕەوێنێکی نییە بێچارە ساتێ بێتە لای
باری دەردی سووک بکا نەیهێڵێ غەم وا دایگرێ
هەوری میحنەت بەرق و بارانێ دەبارێنێ لە تاو
بای جەفای دێ خێوەتی کەیفی دڵم هەڵنادرێ
دڵ بە دەم دەردا دەناڵێ پێی خۆشە ئەم حاڵە زۆر
بەڵکە تەئسیرێ بکا فەڕشی وەفای بۆ ڕاخرێ
ڕۆژ و شەو بەدکاری بێ فەڕ، کاری هەر بەدگۆیییە
وا دەزانێ هەر دەمێنێ ئەم سەگە قەت نامرێ
کوردی دانیشە لە کونجی بێ کەسیدا دەنگ مەکە
بەڵکە پەیدا بێ لە بۆت جوابێ لەلایەن قادرێ

پەراوێز edit