ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٦. ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا
ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا
ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا
دڵ لە قاپی تۆیە داییم، هەر کەسێ بێ دێتە لای
هەر غەریبێ کەس نەناسێ مەیلی هوشیاری دەکا
چاوەکەت بۆ قەتڵی ئێمە هیچ کە ئەندێشەی نییە
حاکمێ مەست بێ هەمیشە مەیلی غەدداری دەکا
عیللەتی بێ ئیلتیفاتی تۆیە ناڵەی سۆزشم
باعیسی شەرمی گوڵە بولبول کەوا زاری دەکا

پەراوێز edit