ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٤. نیم نیگاهی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بە خودا
نیم نیگاهی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بە خودا
نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بە خودا
چاوی مەخمووری وەکوو تورک لە خەودا هەڵسێ
شیشەیی جامی سەبوو دەشکێنێ بە خودا
تیرەکەی ئەمڕۆ کە هێناویەتە سەر گۆشی برۆ
ساغەری بادەیی عوشرەت دەپژێنێ بە خودا
تاری کاکۆڵی کە ئەفشانە لە سەر مەیتەنی ئاڵ
ڕشتەیی گیان و دڵ و دین دەپسێنێ بە خودا
نەغدی فرمێسکی لە دەس مەردومی چاو سەند بە حوکم
باج لە دەس مەردومی ئاوی دەستێنێ بە خودا
مایەیی عیشق وەها پوختە دەکا مەردومی خام
خوێن لە نێو جەرگ و دڵ دەمەێینێ بە خودا
قادرە کوردی لە بۆ قەتڵی هەموومان قادر
عیشقی ئەو زیندە دەکات و دەمرێنێ بە خودا

پەراوێز edit