ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٣٦. تا کوو یار فیتنەی جیهان بێ سەبر و هۆش و عەقڵ و دین
تا کوو یار فیتنەی جیهان بێ سەبر و هۆش و عەقڵ و دین
بۆ دەوا دەس ناکەوێ ناویان لە سەر ڕوویی زەمین
لێی دەپرسم بۆچ بە کل ساو ئەدەی موژە و ئەبرۆت؟
دەڵێ تیغ و تیر ژەهراو دەدەم تا هەر بە ناسۆر بن برین
دەست لە داوێنی دەدەم بێ ئاوڕێ دا لا، بەڵام
مۆڕ دەبێت و پێم دەڵێ بەو لاوە، ڕۆڵە ئێمە نین
یار دەڵێن ئەمڕۆ ڕقی هەڵساوە یاران! بێنەوە
فەڕزە بەڵکوو دوو جوێمان بەر کەوێ، مەحرووم نەبین
خۆ عەزیزێ نامرێ بگرین بە بێ خەوف و خەتەر
بەو بەهانەش قوڕ بپێوین، تێر لە خۆشمان داوەرین
چاو لە گەرد و تۆزی فیرقەت کوێر بووە چار ناکرێ
تا جەلا نەدرێ بە خاکی ژێری پێی ڕوحەل ئەمین
یار لە ترسانا خەوی لێ ناکەوێ باوەڕ بکەن
خێر، عەبەس بۆ قاتڵان بۆ قەتڵی دڵ چۆتە کەمین
پادشا بم، تاکوو چینی زولفی ئەفشان کا شەماڵ
قافڵەی تاڵان دەکەم هەر تاجرێ بڕواتە چین
دڵ دەڵێ یار چۆتە کانی، بانگ دەکا، بغەڵتێ
ناوی کوردی بێ بە دەمیا، دا کە با ئێمەش بچین

پەراوێز edit