ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٢٨. عەزیزم نووری چاوانم حەبیبم
عەزیزم! نووری چاوانم! حەبیبم!
سەبووری بەخشی جانانی شەکیبم!
وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە عەزیزم!
لە یار زویر و لە مەسکەن بێ نەسیبم
ڕەهندەی دەستی کەس نیم خۆت دەزانی
فیراری جەوری ئەغیار و ڕەقیبم
دوو شەش بۆ داوی نەگبەت هەر لە ڕێدا
لە بەختی شەش دەر و یاری عەقیبم
ئومێدی زیندەگیم ناوە بە لاوە
کە قاتڵ بوو بە جەڕڕاح و تەبیبم
عەجوولی و وەحشەتی ئەم وەختە خۆم بووم
کە دیدەت بوو بە ئوستاد و ئەدیبم
ئەمەی دەیڵێم ئەگەر ئیغراقە هیجری
هیلاکی دەستی «مەیتەن قرمزی» بم

پەراوێز edit